Skip to the content

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای چاندنی گورچیلەی لە هەرێمی کوردستان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٤/١٧ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای چاندنی گورچیلەی لە هەرێمی کوردستان کرد. بە ئامادەبوونی ئەندامان و پسپۆڕانی بواری نەخۆشیەکان و چاندنی گورچیلە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنمایی و لێژنەکانی پێدانی ڕێگەپێدان و تیمەکانی کارکردنی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە کرا، هاوكات نۆ بڕیاری نوێ بۆ ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوە بۆ ئەم خزمەتگوزارییە لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان جێگیر كرا.