Skip to the content

وەزیری تەندروستی سەردانی قەزای مێرگەسۆری کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د.دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و قامقامی قەزای مێرگەسۆر، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر یان کرد، لە سەردانێکی مەیدانیدا بەشەکانی فریاکەوتن و قاوشەکانیان بەسەرکردەوە، وێڕای ئامادەیی دابینکردنی پێداویستی و داواکاریەکان سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕوەبەرایەتی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی کرا بۆ پێشوەچوونی خزمەتگوزاریەکانی پزیشکی.