Skip to the content

کۆنفراسی خزمەتگوزاری یەکخستنی نرخەکانی کەرتی تایبەت بەرێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ21ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لەژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی کاری وەزارەتی تەندروستی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری تەندروستی و وەزیری پلاندانان و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان و داواکاری گشتی و سەندیگا پەیوەندارەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی و قائمقام و نوێنەرانی پارێزگاکان و نەخۆشخانە تایبەتەکان، کۆنفڕانسی خستنەڕووی ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی و ئاکاری پزیشکی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنی نرخەکانی خزمەتگوازاریەکان لە کەرتی تایبەت لە پەنێڵە جیاوازەکان بە گفتوگۆ و پێشنیار و ڕاسپاردەی بەشداربووان بەڕێوەچوو.