Skip to the content

بەهۆی سەرپێچیەوە نۆ كۆمپانیای دەرمان داخران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکان نۆ کۆمپانیای دەرمان داخران، بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان.

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) دیسانەوە ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکان بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA)، ٨ی حوزەیران ٢٠٢١.