Skip to the content

لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ئاسانکارى لە پشکنینى ڤایرۆسى کۆڕۆنا بۆ هاووڵاتیان دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى تەندرووستى لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باسى لەوە کردووە کە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوەیان بە ڕێکارەکان کردووە و گونجاندوویانە لەگەڵ هەلومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆڕۆنا لە جیهان. هەر بۆیەشە لەسەر وەرگرتنی ئەو نموونە و پشكنینەى ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازە سنووری و فڕۆكەخانەكان بۆ هاووڵاتیانێک ئەنجام دەدرێت كە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتى تەندرووستى بڕیارى داوە:
یەکەم: ئەو هاووڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراویان كەمتر لە ٤٨ كاتژمێر بێت، لە كاتی گەیشتن بە هەرێمى کوردستان پێویستیان بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین نییە.
دووەم: ئەو هاووڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسێنی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراویان هەبێت، لە کاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.