Skip to the content

هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا تاوتوێی میكانیزمه نوێیه‌كانی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و پێدانی ڤاكسین ده‌كه‌ن

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 7/6/2021 د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤەر دۆکۆتیگنیس، كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا میكانیزمی نوێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پێدانی ڤاکسین تاوتوێ کرا، هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی تەواو کراوە كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پڕۆسەی کردنەوەی ڤیزا و پێدانی بڕوانامەی ڤاکسین.