Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی زانیارییەكانی بە ئەلیکترۆنی دەكات

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دوو شەممە، 29ی حوزەیرانی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بە هاوکاری زانکۆی (ڕۆما-تۆڕڤیگاتا)  کۆنفڕانسی شیکردنەوەی زانیاری تەندروستی و ئاماری پزیشکی بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان سازكرد، ئه‌م كۆنفرانسه‌  بەسەرپەرشتی  (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی هه‌ریه‌ك له‌ (د. سەباح زێباری) سەرۆکی لێژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان و (د. جوتیار عادل) وتەبێژی حکومەتی هەرێم  و (ئانۆ جەوهەر) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن  و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (د. احمد زوێتن) سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عێراق،  (سێرینا موۆڕۆنی) قونسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و تیمی زانکۆی ڕۆما/ تۆڕڤێگا ی ئیتاڵیا ئه‌نجام درا.
ئامانج له‌م كۆنفرانسه‌ بریتی بوو له‌ خستنە بواری جێبەجێکردنی پڕۆسەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و بەجێگەیاندنی بەشێکی گرنگی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا و تۆڕەکانی بەستنەوەی ئەلیکترۆنی.