Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی هەنگاو بەرەو جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەنێت

 هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە، 26ی حوزەیرانی 2021  بەسەرپەرشتی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی  سەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتاران و وەزیر و پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکار و بەرپرسان و نوێنەرانی دامودەزگا پەیوەندارەکان، دیدار و کۆنفڕانسی زانستی و هۆشیاری و کۆمەڵایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەکان بە بەشداربوونی لایەنەکانی پەیوەندار لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا چەند تەوەرێکی جیاوازی زانستی و هۆشیاری و پەنێڵی گفتوگۆ بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2020 بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵیەکان پێشکەشکرا .