Skip to the content

وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی پزیشکانی عێراقی.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی پزیشکانی عیراقی لە دەرەوەی وڵات، لە کۆبوونەوەیەکدا پاڵپشتی پزیشکان و خاوەن ئەزموونی دەرەوەی وڵات بۆ پزیشکان و دامودەزگاکانی تەندروستی لەلایەن شاندی ناوبراو خرایە ڕوو، وەزیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی هەر ئاڵوگۆڕێکی زانیاری و شارەزایی و بەشدارپێکردنی پزیشکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە کۆنفڕانس و چالاکیە زانستیەکان کرد.