Skip to the content

ئاوارە و پەناهەندەکان ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنایان لێ دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٦/٥/٢٠٢١ى زایینى و بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر و مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و د.محه‌مه‌د فه‌لاحى ئەمینداری گشتیی مانگی سووری ئیماراتی و ئەحمەد زاهری کونسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێم، هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بۆ ئاوارە و پەناهەندەکان دەستی پێ کرد.
ئەوڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وەزیری تەندروستی حکومەتى هەرێم سوپاسی حكوومه‌تی ئیماڕات و دەزگای خێرخوازی بارزانی و کونسوڵگەری و مانگی سوور و گەلی ئیماڕاتی کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکانیان لە ساڵانی ڕابردوو و ئێستا و ئایندەش لە هەموو بوارە مرۆیی و پزیشکییەکاندا.
شایەنى باسە ئەم ڤاکسێن و هاوکارییە کە لە لایەن مانگی سووری ئیماراتی بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی دابین کرابوو.