Skip to the content

وەزیری تەندروستی لە هۆكاری سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكه‌ی قه‌ڵادزێ دەكۆڵێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتی کاروباری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەرین و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار، سەردانی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێیان کرد.
وەزیری تەندروستی  لە  نزیکەوە نەخۆشانی تەشەنەکردنی پەتای سکچوون و ڕشانەوەیان بەسەرکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دەستنیشانکردن و چارەسەری و دۆزینەوەی سەرچاوەی پەتاکەیان تاوتوێ کرد، هەروەها دڵنیاییشیدا هەرچی پێویستە بۆ هاوكاری تەندروستی ڕاپەرین جێبەجێ بكرێت.

پاشان وەزیری تەندروستی سەردانی مەیدانی پڕۆژەی فلتەرکردن و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی لەشاری قەڵادزێ كرد بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بەردەوامی تەشەنەکردنی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە.