Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری توند بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا دەگرێتەبەر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، پلانی فراوان بۆ ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا دەگرێتەبەر و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکان دەکرێت بۆ چڕکڕدنەوەی کاری پێویست بۆ چالاککردنی لیژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حالەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی تووشبووان لەگەڵ هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ و فراوانکردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە.