Skip to the content

نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا لە هەولێر كرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی ( دکتۆر سامان بەرزنجی ) وەزیری تەندروستی و ( ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و حکومی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، سەنتەری نوێی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا له‌ شاری هه‌ولێر کرایەوە.

دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ له‌لایه‌ن وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووان، سەرجەم بەش و هۆبە و شوێنی مانەوەی نەخۆشان بەسەرکرایەوە کە بە شێوازێکی سەردەمیانە دروستکراوە.
لە ڕێورەسمی كردنەوەی سەنتەرەكەدا، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە گوتارێكدا، ئاماژەی بە گرنگیی سەنتەرەكەدا كە خزمەتێكی بەرچاو بە نەخۆشانی تالاسیما دەكات.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وتارێكیدا وێڕای خۆشحاڵی خۆی بەکردنەوەی سەنتەرەکە، پیرۆزبایی لە تووشبوانی تالاسیمیا كرد و سوپاس و ستایشی ئەو خێرخوازەشی کرد کە ئەرکی دروستکردنی سەنتەرەکەی گرتە ئەستۆ.
سەنتەری تالاسیمیا لەسەر ڕووبەری 3,300م2 دروستکراوە و ڕۆژانە بە دوو شەفتی جیاواز چارەسەری و خوێن پێدان بە 50 نەخۆش دەدات.