Skip to the content

سەد منداڵی سلێمانی لە قوتابخانەیەک تووشی سکچوون دەبن و چارەسەر دەکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە قوتابخانەیەکی سلێمانی، نزیکەی ١٠٠ خوێندکار تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە.

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمد ڕەشیدی تایبەت بەمنداڵان، لە سلێمانی ڕایگەیاند "لە دوێنێوە نزیکەی ١٠٠ منداڵ سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، کە سەرجەمیان لە یەک قوتابخانە تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوونە، لە ئێستادا تەندرووستیی سەرجەم تووشبووەکان باش و جێگیرە، حاڵەتەکان مەترسیدار نەبوون و چارەسەری پێویست بۆ هەموو خوێندکارەکان کراوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە".

ئاماژەی بەوەش داوە "بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە، ئەمڕۆ لیژنەیەکمان بۆ بەدواداچوونی هۆکاری ڕووداوەکە پێکهێناوە".