Skip to the content

هەواڵەکان

لەبەرامبەر هاوکارى کردنى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، تاقانەکانى ئەنفال سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا دەکەن

لەبەرامبەر هاوکارى و رەخساندنى دەرفەت بۆ کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفاکراوان و زیندانیانى سیاسى، تاقانەکانى ئەنفال، سوپاس و پێزانین ئاراستەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن.

ئەنجامى کۆتاییی تانەى خوێندنى دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنرێت

پێشکەشکاران ئەمڕۆ دەتوانن سەردانى وێبسایتى فەرمىی زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بکەن بۆ مەبەستى وەرگرتنەوەى ئەنجامى تانەکان.

بۆ تاووتوێکردنى پرسى دارایىی زانکۆکانى کوردستان وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ وەزیرى دارایى کۆ بووەوە

بۆ تاووتوێکردنى پرسى دارایىی زانکۆکانى کوردستان وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ وەزیرى دارایى کۆ بووەوە

لەبەرامبەر ئاسانکارى بۆ کەسوکارى شەهیدان، وەزیرى شەهیدان سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا دەکات

لەبەرامبەر ئەنجامدانى ئاسانکارى و هاوکارى کردنى کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسی، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاس و پێزانینى وەزارەتەکەى ئاراستەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد.

لەبەرامبەر هاوکارى کردنى کەمئەندامان، وەزیرى کار سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا دەکات

لەبەرامبەر هاوکارى کردنى کەمئەندامان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان، وەزیرى کار سوپاس و پێزانینى وەزارەتەکەى ئاراستەى د. ئارام محمد قادر کرد.

پرۆسەى ئەلیکترۆنیی گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان لە نێوان زانکۆکان دەستی پێ کرد

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2023-2024) بە شێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2023/7/22) تاکوو (2023/8/31) بەردەوام دەبێت.

گۆڤاری ئارۆ لە زانکۆی کۆیە وەکوو یەکەم گۆڤاری زانستی لە کوردستان ئیندێکسی ئیمپاکت فاکتەری بەدەستهێنا

گۆڤاری ئارۆ، بوو بە یەکەم گۆڤار لە هەرێمی کوردستان کە ئیمپاکت فاکتەر بەدەستبهێنێت و لە سەرووی ئەو شەش گۆڤارەی عێراقە کە ئەو ئیندێکسەیان وەرگرتووە. 

مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاو کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان / خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بڵاو کردەوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکانى کردەوە

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: کردنەوەى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانى وەزارەت لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەروەها زانکۆکە رۆڵێکى گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدانى خوێندنى پیەشەیی و زانستە کردارییەکان.