له شاری ههولێر سێیەمین کۆنفرانسى (ژمێریاری، کارگێڕی، ئابووری و سیاسەت)، بە هاوبەشی نێوان زانکۆکانى (سەڵاحددین-هەولێر، تیشک و، شتێتچین لە پۆڵەندا) بەڕێوە دەچێ و تیایدا چەندین توێژینەوەى زانستى دەخرێتەڕوو
هەواڵەکان
وەزارەتی خوێندنی باڵا خوولێکی بۆ چۆنیەتى نووسینى نووسراوى فەرمى کردەوە
بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا ... چەندە گرنگە نووسراو لە کاتى خۆى تەواو بکرێت، بەهەمان شێوە گرنگە بایەخ بەناوەڕۆک و چۆنیەتى نووسینى نووسراوى فەرمى بدەین
پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دەرچوونى پەیڕەوى مۆڵەتى خوێندن دەستکەوت و دەرفەتێکی گرنگ و پڕبایەخە بەئاراستەی شەفافییەت و عەدالەت و رێگەگرتن لە زۆری و بۆری بڕوانامەی ئاست نزم و بێ کوالێتی.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەستەى دەستپاکى بەهاوبەشیى ڕێکخراوى (UNDP) وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدەن
بۆ قسهكردن لهسهر بابهتی مەترسییەکانى گەندەڵى لە دامودەزگاكانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، ههریهك له وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەستەى دەستپاکى بە هاوبەشیى ڕێکخراوى (UNDP) وۆرکشۆپێکیان ساز كرد
کۆبونەوەیەک لەبارەى خولەکانى پێداگۆجى بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتى د.عبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و بە ئامادەبوونى د.ئامانج عەبدوڵا ڕاوێژکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى سێنتەرەکانى پێداگۆجى لە زانکۆکانى کوردستان کۆبونەوەیەک لەبارەى پەرەپێدانى خولەکانى پێداگۆجى بەڕێوە چوو.
لە کۆبونەوەیەکدا هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسیس لە زانکۆکان تاوتوێکرا
بەمەبەستى ئاگاداربون لە دواین هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسیس لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و دیاریکردنى ئاستەنگ و بەربەستەکان، لێژنەى باڵاى نوسینەوەى سیاسەت و ڕێنماییەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسیس، کۆبونەوەیەکى سازکرد.
وەزیرى خوێندنى باڵا: پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى توێژینەوەى زانستى بێت
بۆ جێبەجێکردنى پرۆژە ستراتیژەکانى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەر بنەماو دەرئەنجامى توێژینەوە زانستیەکان هەماهەنگ و هاوکارى دەستەى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان دەکات.
توێژەرانى کورد لە کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتى کشتوکاڵى مەدالیاى ئاڵتونى بەدەستدەهێنن ...
لە بەرامبەر بەشداری کردنیان لە کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتى لە بوارى کشتوکاڵ و بەدەستهێنانى مەدالیاى ئاڵتونى، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وێڕاى ئاراستەکردنى سوپاس و پێزانین بە بەشداربوان ڕایگەیاند: بەرهەمی توێژینەوە زانستییەکانتان لەگۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان خزمەتی گەورە بە پاراستنی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی کشتوکاڵی لە هەرێمى کوردستان دەکات.
بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆرتاڵى خزمەت کاراتر دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، لەڕێگەى پۆرتاڵى خزمەت، خزمەتەکانمان بۆ هاوڵاتیان و مامۆستایان و کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان فراوانتر دەکەین.
وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێت لە پرۆگرامەکانى خوێندن بایەخى زیاتر بە کلتور و شوێنەوارناسی بدرێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەپاڵ بایەخدان بە زمان و ئەدەبى کوردى، کلتور وەک چەمکێکی فراوان کە کۆی کەلەپوری کۆمەڵایەتی رابردو و ئێستای کۆمەڵگە دەگرێتەوە، پێویستە بایەخى زیاترى پێبدرێت و کلتور و شوێنەوارناسى لە پرۆگرامەکانى خوێندن ڕەنگبداتەوە.