Skip to the content

هەواڵەکان

ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کورسى پێویستى بۆ (١٠٠%)ى دەرچوان دابینکردوە

بۆ یەکەمجار لەمێژوى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخاندەکات. بۆ ئەمەش لە ئێستادا (٨٧%) دەرچوان لە زانكۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بە پڕکردنەوەى کورسیە بەتاڵەکانیش ڕێژەى وەرگرتن دەبێتە (١٠٠%).

وەزیرى خوێندنى باڵا: کەمپى زانکۆى ناوشار دەكەینە زانکۆى سلێمانى پزیشکى

ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، د. ئارام محمد قادر زانکۆى سلێمانى بەسەرکردەوەو لەگەڵ د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبۆوە.

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی هەڵەبجەى شەهیدی كرد

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەردانیدا بۆ زانكۆی هەڵەبجەو لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ ئەنجومەنى زانکۆ، داواى کرد پەلە بکەن بۆ ئامادەکارى بەمەبەستى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى بۆ زانکۆى هەڵەبجە کە شایستەى خوێن و قوربانى و ئازارەکانى هەڵەبجەییەکان بێت.

د. ئارام محمد قادر دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە گەرمیان بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانى ئیدارەى گەرمیانى کردو لە نزیکەوە زانکۆی گەرمیان و بەشێک لە کۆلێژ و بەش و هۆڵەکانى خوێندنى لە کەلار و خانەقین بەسەرکردەوە.

ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن بۆ خوێندنى دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا درێژدەکرێتەوە

لەسەر بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەسەڵات درا بە زانکۆکان بۆ درێژکردنەوەى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن بۆ پرۆسەى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

چواره‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پزیشکی وته‌ندروستی بەڕێوەچو

به‌دروشمی (توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان كوالێتی ژیان باشتر ده‌كه‌ن)، بە چاودێری د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ سپۆنسه‌ری ده‌زگای مرۆیی مام، چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی تارانی پزیشكی و دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی به‌ئاماده‌بونی د.محمد حسین نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست .

زانکۆلاین ٢٤ سەعات درێژکرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ٢٤ سەعاتى داهاتو درێژدەکاتەوە.

یەکێتى ئەوروپا فەندى یەک ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات

بەمەبەستى ئەنجامدانى مەشق و ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ژمارەیەک زانکۆى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى دڵنیایى جۆرى و حوکمڕانى لە پرۆسەى بۆلۆنیا، یەکێتى ئەوروپا فەندى یەک ملیۆن یۆرۆ دەداتە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا پلان و پڕۆژەی پێشنیازى ساڵى نوێى خوێندنى تاوتوێکرد

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕەچاوکردنى بارودۆخى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان و سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان، بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) پلان و بەرنامەى تازەى بەئاراستەى بەرەوپێشبردنى ڕەوتى خوێندن لە هەرێمى کوردستان و، بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندکاران و، کواڵێتى خوێندنی داڕشتوە، بۆ ئەمەش پلان و پڕۆژەی پێشنیازى ساڵى نوێى خوێندنى تاوتوێکرد و بۆ گفتوگۆ و پەسندكردنی بەرزی دەكاتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران.

وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات

لە دەستپێشخەریەکى نوێدا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیانی خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.