Skip to the content

هەواڵەکان

بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆرتاڵى خزمەت کاراتر دەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، لەڕێگەى پۆرتاڵى خزمەت، خزمەتەکانمان بۆ هاوڵاتیان و مامۆستایان و کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان فراوانتر دەکەین.

وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێت لە پرۆگرامەکانى خوێندن بایەخى زیاتر بە کلتور و شوێنەوارناسی بدرێت

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەپاڵ بایەخدان بە زمان و ئەدەبى کوردى، کلتور وەک چەمکێکی فراوان کە کۆی کەلەپوری کۆمەڵایەتی رابردو و ئێستای کۆمەڵگە دەگرێتەوە، پێویستە بایەخى زیاترى پێبدرێت و کلتور و شوێنەوارناسى لە پرۆگرامەکانى خوێندن ڕەنگبداتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکی زانکۆی کۆیە ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى زانکۆیی کۆیە ڕادەگەێنێت

بریکارى وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێ وەک پڕۆژەیەکى ستراتیژى نیشتیمانى مامەڵە لەگەڵ پێداگۆجى بکرێت

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دەبێ وەک پڕۆژەیەکى ستراتیژى نیشتیمانى مامەڵە لەگەڵ پێداگۆجى بکرێت و بودجەى تایبەتى بۆ تەرخان بکرێت.

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندى سێ یەکەمەکانى زانکۆکان دەردەکات

بەمەبەستى هاندان و پاڵپشتى کردنى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانی کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لە خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠) کە لە زانکۆکان وەرگیراون بەشێوازی پارالێل، یەکەمەکان بە ڕێژەى (٧٥%) و دوەمەکان بەڕێژەى (٥٠%) و سێیەمەکان بەڕێژەى (٣٠%) لە کرێى خوێندنى ساڵی دوەمیان دادەشکێنرێت.