Skip to the content

هەواڵەکان

کۆنفرانسێکى زانستى لەبارەى دۆخی زمانى کوردى بەڕێوەدەچێت

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە زانکۆى سلێمانى کۆبۆوەو چەند بریارێکى گرنگ دەربارەى چەند بابەتێکى زانستى و ئەکادیمى دەردەکات.

وەزارەتی خوێندنى باڵا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێم و عێراق دەکاتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆكانی هەرێم و عێراق كردەوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە ستانداردی ئەکادیمی ژینگەى خوێندن بڕەخسێنن

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت، دەبێت زانکۆ تایبەتەکان زیاتر خۆیان ماندو بکەن و وەبەرهێنانی زیاتر لەپەرەپێدانی کواڵتی خوێندن و ڕاهێنان ئەنجام بدەن، چونکە گەنجانی وڵاتەکەمان شایستەی باشترین و بەرزترین ئاست و کواڵیتی خوێندنن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ١١ پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (١١) یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا پێداویستییەکانى پێشکەش بەم بەستەرەى خوارەوە بکات.

قوتابیيان و خوێندکاران هاندەدرێن بۆ ئەوەی کارتی دەنگدان نوێ بکەنەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم و کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانى عێراق هەماهەنگى دەکەن بەمەبەستى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و هاندانى خوێندکاران و قوتابیان و گەنجان بۆ بەشدارى کردنیان لە کردارى تۆمارى بایۆمەترى.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پەنجا کورسیی خوێندنى دکتۆرا لە دەرەوە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا سەرجەم مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە، کە زانکۆی (Imperial College London- UK)، پەنجا کورسی خوێندنى بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى دکتۆرا ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنى باڵا و بانکی ناوەندی گفتوگۆیان لەسەر خەرجکردنى شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران کرد

بەمەبەستى تاووتوێکردنى شایستە داراییەکانى مامۆستایانى زانکۆ و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان و خەرجکردنى لە کاتى خۆیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتیی بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى کۆبۆوە.

زانکۆی کۆیە پڕۆژەیەکی توێژینەوە لە بواری "سیاسەتی ئابووری لە پەروەردەدا" جێبەجێ دەکات

زانکۆی کۆیە لە نۆزەمین ساڵیادى دانانی بەردی بناغەیدا، ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی دارایی (Grant) لە بواری "سیاسەتی ئابووری لە پەروەردەدا" ئەنجامدا.

ئامادەکارییەکانی کردنەوەی خوێندنی باڵا تاووتوێکرا

بۆ ئامادەکارییەکانى خوێندنى باڵا، کۆبونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆ حکومییەکان، بەسەرپەرشتیی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان ئەنجامدرا.