Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆژەی بۆردی ڕاوێژکاریی نێوان ئەکادیمیا و کەرتی تایبەتى خستە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزیری خوێندنی باڵا لە ڕێوڕەسمى خستنەبوارى جێبەجێکردنى بۆردى ڕاوێژکارى لەنێوان ئەکایمیا و کەرتى تایبەت ڕایگەیاند.

یۆنان دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیانی کوردستان دابیندەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازی لە کونسوڵى گشتیی یۆنان کرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ئەوقاف لەسەر چەند پرسێکی هاوبەش کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەى نێوان هەردوو بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، هەماهەنگى و هاوکارى لەنێوان هەردوولا و چەند بابەتێکى هاوبەش گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕێنمایى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى ژمارە (٥)ى ساڵى ٢٠٢٢ى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە، بۆ خوازیارانى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کە مەبەستیانە لە دەرەوەى وڵات درێژە بە خوێندن بدەن.

چارەسەرە زانستییەکانی بەکارهێنان و خۆپاراستن لە مەترسییەکانی غازی شل دەخرێنەڕوو

بەئامانجى باشتر بەکارهێنانی گازی LPG و خستنەڕووی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌و بابه‌ته‌ ئەنجامدراوە، وۆرکشۆپی گازی شل LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بەڕێوەچوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابیان لە بەرنامەی خوێندکارى سەرکردە ئاگاداردەکاتەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەرنامەی قوتابیی سەرکردە (Student Leaders Program)ى بۆ ساڵی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) ڕاگەیاند.

وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کرد

وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانییی زانایانی موسڵمان دەکات.

 

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و خوێندنی باڵا پڕۆژەی هاوبەشی گرنگیدان بە سەلامەتیی پیشەیی جێبەجێ دەکەن

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هەماهەنگى لەگەڵ سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان، کاردەکات بۆ پەرەپێدانى پرۆگرامى سەلامەتیی پیشەیى لە بەشەکانى ڕاگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆمەڵێک بڕیارى لەبەرژەوەندى ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە وڵاتى ئێران دەخوێنن

بەئامانجى پاراستنى ژیان و سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێمى کوردستان، کە لە زانکۆکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەخوێنن، بەفەرمانێکى وەزارى کۆمەڵێک بڕیارى دەرکرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردنى بە سیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت

لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانى دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردنى بەسیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت.