Skip to the content

هەواڵەکان

پێویستە قوتابیانی دەرەوەی وڵات فۆڕمى دۆسییەى خوێندن بەشێوەى ئۆنلاین پڕبکەنەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکات، پێویستە فۆڕمى دۆسییەى خوێندن بە شێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و ئەنجوومەنی باڵای خانمان پەیوەندییەکانیان پەرە پێ دەدەن

بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان و پیادەکردنى ستراتیژى حکومەتى هەرێم بۆ یەکسانى جێندەرى، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بریكاری وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبووەوە.

نوێنەرێ وەزیرێ خواندنا بلند و ڤەکولینێن زانستی پیروزباھیا دەرچووێن زانکۆیا نەورۆز کر

ب مەرەما پیروزباھیکرنا دەرچووێن زانکۆیا نەورۆز ، د. سەباح ئيبراهيم وەیس راوێژکارێ وەزیرێ خواندنا بلند ب نوینەرایەتیا وەزیرێ خواندنا بلند وڤەکولینێن زانستی ئامادەی رێورەسمێن ئاھەنگا دەرچوونا گەڕا ١٦ێ یا قوتابیێن زانکۆیا نەورۆز دا کڕ. 

سەرۆکی نوێی زانکۆی ڕاپەڕین دەستبەکاربوو

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرپەرشتیی گۆڕینی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆنفرانسى زانستى (بۆلۆنیا پرۆسێس) ئەنجام دەدات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆنفرانسێکی زانستی تایبەت بە (بۆڵۆنیا پرۆسێس) لە کۆتایى مانگى ئابى ئەمساڵ ئەنجام دەدات، مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆکان دەتوانن توێژینەوە زانستییەکانیان پێشکەشی لیژنەی زانستی کۆنفرانس بکەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا شازدە پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکیی هەولێر ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا شازدە پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکەمجار ڕادەگەیەنێت. هەر کەسێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا سیڤی و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بە شێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین لە نێوان زانکۆکان،لە ڕێگەى وێبسایتى (www.mhe-studentaffairs.com) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت.

ئەنجوومەنى پزیشکانى ئەردەن، متمانە دەبەخشێتە ئەنجوومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان

ئەنجوومەنی پزیشكانی ئەردەن دواى هەڵسەنگاندن بۆ سەنتەرەکانى ڕاهێنان و فێرکارى ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، متمانە (Accreditation) دەبەخشێتە ئەنجوومەنى کوردستانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێنماییەکى نوێ دەردەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ پڕۆگرامەکانى ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانى پزیشکى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات و لە وێبسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوىدەکاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پڕۆژەی بۆردی ڕاوێژکاری ئەکادیمی و پیشەسازی بە هاوکاری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ئامادە دەکات

لە یانزەهەمین ڕێوڕەسمى دەرچووانى زانکۆى تیشکى نێودەوڵەتى، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: چاوەڕوانیمان لە زانکۆ تایبەتەکان ئەوەیە بە ئاستێکی زانستی بەرز و بەپێی ستانداردی ئەکادیمی خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن.