Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سیستەمی بۆڵۆنیا پڕۆسێسدا دەچێتەوە

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستى، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستى بەمەبەستى پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پرۆسێسی لە هەرێمى کوردستان دەستپێکرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆ پۆست لە زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نۆ پۆست لە زانکۆى  ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆنفرانسى زانستى بۆلۆنیا پرۆسێس ئەنجام دەدات

لەسەرەتاى هەفتەى داهاتو لەڕێگەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى زانستى بەبەشدارى پسپۆڕە نیشتمانى و نێودەوڵەتییەکان پێداچونەوەو هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی سیستمى بۆلۆنیا پرۆسێس لە هەرێمى کوردستان دەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا گۆڤارە زانستییەكانی هەرێمى كوردستان لە پلاتفۆڕمێکدا کۆدەکاتەوە

ئەنجومەنی باڵای توێژینەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی، سەرجەم گۆڤارە زانستەیەكانی زانكۆكانی كوردستان لە پلاتفۆرمێكدا كۆدەكاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا دەرخستەی کردنەوەى دوو زانکۆى حکوومى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد، هەروەها ڕەشنووسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا، دواى گفتوگۆکردن پەسەندکرا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان بەردەست کرد

لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئەپڵیکەیشنى MHE KRG بەردەستە بۆ سیستەمەکانى Android و iOS کە خزمەتگوزارى Document Tracking دەخاتە خزمەتى هاووڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد

لە ڕێوڕەسمێکدا یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى زیاترى پڕۆسەى بەکارخستن و بنیاتنانى کارامەیى ئیمزاکرا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زۆرترین خزمەتگوزارى لە ڕێگەى سیستمى ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەمەبەستى ئاسانکارى و کەمکردنەوەى رۆتین لە دامەزراوەکانیدا، لە ڕێگەى سیستمى ئەلیکترۆنییەوە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پێشکەش بە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەکات.