Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری خوێندنی باڵا بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەکادیمی، لە وڵاتی ئەمریکایە

بەمەبەستى سەرخستنى هەنگاوەکانى پڕۆسەى ڕیفۆرم لە کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئەمریکا، لەگەڵ زانکۆکانى ئەو وڵاتە و بەرپرسانى حکوومى کۆبووەوە.

پێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە پۆرتاڵى خزمەت، خزمەتگوزارییەکانى فراوانتر دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە چوارچێوەى بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوەکانى و باشترین خزمەت بەکەمترین کات، جۆرى خزمەتەکانى لە "پۆرتاڵى خزمەت"ى حکوومەتى هەرێمى کوردستان فراوانتر دەکات.

پزیشکان و مامۆستایانی ئاینی لە کۆڕبەندێکدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن

بە سەرپەرشتیی کۆڕبەندی نەسیم، زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، کۆڕبەندی پزیشکیی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

زانکۆیی تێمپڵی ئەمریکی وۆرکشۆپێکى لە ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان ئەنجام دا

وۆرکشۆپێک لەبارەى پزیشکىی فریاگوزارى و هەماهەنگىی نێودەوڵەتى لە ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان بەڕێوەچوو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ٢٢ پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ٢٢ پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت.

نەخۆشخانەکانى شێرپەنجە لە هەولێر و سلێمانى ڕێز لە وەزیرى خوێندنى باڵا دەنێن

لە بەرانبەر بەخشینى داهاتى کەمپینى کتێبەکەى بە نەخۆشانى شێرپەنجە، نەخۆشخانەکانى شێرپەنجە لە هەولێر و سلێمانى، سوپاس و ڕێزلێنان پێشکەش بە دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن.

چوارەمین کۆنفراسى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانستى لەزانکۆى زاخۆ بەڕێوەچوو

بە چاودێرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چوارەمین کۆنفراسى زانستى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانستى پێشکەوتو لەزانکۆى زاخۆ بە هەماهەنگى زانکۆکانى (زاخۆ، پۆلیتەکنیکى دهۆک، التقنیة الشمالیة، الموصل) بەڕێوەچو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە زانکۆ تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران، کورسى خوێندنى بە خۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان تەرخانکردووە

لەسەر پێشنیازى وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى سێ ساڵە، لە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران، پێنج کورسى بەخۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى گواستنەوەى ڕاژەى پێنج فەرمانبەر لەبوارى (IT) ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەلى گواستنەوەى ڕاژەى پێنج فەرمانبەر لەبوارى (ئاى تى) ڕادەگەیەنێت.

پڕۆژەکانى ئەمریکا لە کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان فراوانتر دەکرێن

لە ڕێگەى ئەنجامدانى پرۆژەى هاوبەشى زانستى و ئەکادیمى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکوومەتى هەرێمى کوردستان و زانکۆکان زیاتر لە (٥٠) یاداشتی لێکگەیشتنیان لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا ئیمزاکردوە.