Skip to the content

هەواڵەکان

لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ٦٣٢٥ قوتابی بڕوانامەیان وەرگرت

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاگەیاند: "خوێندنى تەکنیکى کۆڵەگەیەکى بنەڕەتی سیستمی خوێندنی هەرێمەکەمانە و ڕێگایەکی گرنگە بۆ ئامادەکردنی دەستی کاری خۆماڵی و درووستکرنی کارامەیی لە نێو گەنجاندا."

بۆ پێشخستنی بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، وەزارەت و سەرچاوە مرۆییەکانی زانکۆکان کوبوونەوە

بۆ ئاگاداربوون لە دوایین هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی سیستمی بەئەلیکترۆنیکردنى دامودەزگاکانى خوێندنى باڵاى کوردستان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سەرچاوە مرۆییەکان و ئایتىی زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا: لە کوشتنی قوتابی بەشار فایەق لە ئەهواز دەکۆڵینەوە

وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشدارى دەکات لە مەراسیمى ناشتنى تەرمى قوتابى بەشار فایەق.

زانکۆی گەرمیان گرانتێکی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنێت

بۆ بەستنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بە بازاڕی کارى هەرێمى کوردستان، زانکۆی گەرمیان گرانتێکی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنێت.

وڵاتى یۆنان ژمارەیەک دەرفەتی خوێندن پێشکەش بە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان دەکات

بەمەبەستى پەرەپێدانى پەیوەندى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەردوولا، وەزیرى خوێندنى باڵا و کونسوڵى گشتیی یۆنان کۆبوونەوە.

كونسوڵخانەى ئەمریکا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتر سەبارەت بە خوێندن دەکەن

بەمەبەستى سوودوەرگرتن لە سیستمی خوێندنی ئەمریکا و بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی، بەسەرپەرشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا دیدارى کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان لە زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.

وەزیرى خوێندنى باڵا: خانمان ڕێژەی ٥٧٪ی خوێندکارانى زانکۆ پێکدەهێنن

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: پێشکەوتنی شارى کۆیەو زانکۆکەى خەونی شەهیدان و دڵسۆزانی ئەم شارەیە، ئێمەش بە گیانی وەفاداری و بەرپرسیاریتییەوە لەم ئەرکە دەڕوانین.

١٣٠٠ دەرچووی دیکەی دوانزەی ئامادەیی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتەوە

ژمارەیەک قوتابیی دیکەی ١٢ی ئامادەیی، ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان هاتەوە.

خولى شەشەمى پێداگۆجیى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی هات

لە ڕێوڕەسمێکدا بروانامە بەسەر دەرچووانى خولى شەشەمى پێداگۆجى لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر دابەشکرا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە زانکۆى دهۆک ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکىی ددان لە زانکۆى دهۆک بۆ جارى دووەم ڕادەگەێنێت.