گۆڤاری ئارۆ، بوو بە یەکەم گۆڤار لە هەرێمی کوردستان کە ئیمپاکت فاکتەر بەدەستبهێنێت و لە سەرووی ئەو شەش گۆڤارەی عێراقە کە ئەو ئیندێکسەیان وەرگرتووە.
هەواڵەکان
گۆڤاری ئارۆ لە زانکۆی کۆیە وەکوو یەکەم گۆڤاری زانستی لە کوردستان ئیندێکسی ئیمپاکت فاکتەری بەدەستهێنا
مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاو کرایەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان / خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بڵاو کردەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکانى کردەوە
وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: کردنەوەى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانى وەزارەت لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەروەها زانکۆکە رۆڵێکى گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدانى خوێندنى پیەشەیی و زانستە کردارییەکان.
سەنتەرى هواوى ئەکادیمى سەپۆرت لە زانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە
وەزیرى خوێندنى باڵا بەڵێنى بە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دا بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو کاردەکەین بۆ ئەوەى زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى لە زانکۆکان بۆ کوڕان و کچانمان بڕەخسێنین.
وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەنجامى راوندى دوەمى تواناسازى نیشتمانى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆراى پەسەند کرد
وهزیرى خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، سەرکەوتنى گهورهترین پڕۆسهی راوندى دوەمى تواناسازى نیشتمانى خوێندنی دبلۆمى باڵا و ماستهر و دكتۆراى له زانكۆ حکومیەكانی كوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) ڕاگەیاند.
لە ڕۆژانى داهاتوودا ئەنجامە بەراییەکانى ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنرێن
بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارکردن لەسەر پڕۆسەى خاڵبەندى پێشبرکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی خوێندنى باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە دیوانى وەزارەت بەردەوامەو وابڕیارە لە داهاتوییەکى نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوپێوی زانستییانەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری کوردستان ئەنجامدەدات
وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: پرۆگرامەکانی خوێندن لەبەر ڕۆشنایی روپێوی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری دادەڕێژینەوە، بەوهیوایەی دەرچوانمان باشتر ئامادە بکەین بۆ پێشبڕکێی بەدەستهێنانی هەلی کار.
وەزيرى خوێندنى باڵا: ئامانجمانە هەرێمى کوردستان بە فەرمى لەناوچەى خوێندنى باڵاى ئەوروپا تۆماربکرێت
وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، بۆ گەشەپێدانى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی هیوادارین بتوانین سود لە ئەزمونى زانکۆکانى ئەڵمانیا وەربگرین.
لە هەولێر وۆرکشۆپى تایبەت بە توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو
بەچاودێرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەناونیشانى (پێشخستن و پەرەپێدانى توێژینەوە لە هەرێمی کوردستان) لە هۆڵى کۆبونەوەکانى هۆتێل شیراتۆن لە شارى هەولێر وۆرکشۆپى تایبەت بە توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.