بەبەشدارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بە ئامادەبونى ژمارەیەکى بەرچاو لە وەزیرانى خوێندنى باڵا لەسەر ئاستى جیهان و بەرپرسان و داڕێژەرانى سیاسەتى خوێندنى باڵا لە وڵاتانى جیاجیا، کۆنفرانسى (Going Global 2023) لە سکۆتلەند دەستى بەکارەکانى کرد.
هەواڵەکان
بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى چەند پرسێکى هاوبەش، هەردوو وەزیرى خوێندنى باڵا و تەندروستى کۆبوونەوە
بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی پرسە هاوبەشەکان و پەرەپێدانى زیاتری خوێندن و ڕاهێنانی پزیشکى و پێشخستنى خزمەتگوزاری تەندروستى لە هەرێمى کوردستان، هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى تەندروستى هەماهەنگى زیاتر ئەنجام دەدەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و پلاندانان، پلانى مۆڵەتى خوێندن بۆ ساڵى ٢٠٢٤ تاوتوێ دەکەن
لە کۆبونەوەیەکدا هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پلاندانان، جەختدەکەنەوە پێویستە پلانى مۆڵەتى خوێندنى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەنگدانەوەى پێداویستى راستەقینەى وەزارەت و فەرمانگەکانى حکومەت بێت.
ئەڵمانیا پەرە بە توانا و لێهاتووى گەنجانى هەرێمى کوردستان دەدات
د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پێشوازى لە وەفدێکى ڕێکخراوى (بریگڵ)ى ئەڵمانى کرد.
هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگە سەبارەت بە مەترسییەکانى بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر گفتوگۆى لەبارەوە کرا
وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەی مامۆستایانى زانکۆکانی هەرێمى کوردستان، کار دەکات بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لەنێو خوێندکاران و قوتابیان بۆ مەترسیەکانى بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر لە کۆمەڵگەدا.
٣هەزار ٤٥٣ قوتابی ل زانکۆیا پۆلیتهکنیکی یا دهۆک دهرچوون
ئاهەنگا گەرا یازدێ بۆ 3453 دەرچویێن سالا خواندنێ (2022- 2023) ل یاریگەها یانەیا دهۆک یا وەرزشى ب ئامادهبونا وهزیرێ خۆاندنا بڵند و ڤهکۆلینێن زانستی هاته گێران.
وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمى کوردستان و ئەردەن هەماهەنگى دەکەن
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە کونسوڵى گشتى ئەردەن. لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەى پەرەپێدانى پرۆژە ئەکادیمیەکانى نێوان هەردوولا کە وابڕیارە ساڵى داهاتوو دیدارى هاوبەشى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن ئەنجام بدرێت.
کۆنفرانسى پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان ئەنجام دەدرێت
بەبەشدارى شارەزایانى نێودەوڵەتى و ناوخۆیی، کۆنفرانسى پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (2) پۆست لە (زانکۆى کۆیە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت.