Skip to the content

هەواڵەکان

لەبەرامبەر هاوکارى کردنى کەمئەندامان، وەزیرى کار سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا دەکات

لەبەرامبەر هاوکارى کردنى کەمئەندامان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان، وەزیرى کار سوپاس و پێزانینى وەزارەتەکەى ئاراستەى د. ئارام محمد قادر کرد.

پرۆسەى ئەلیکترۆنیی گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان لە نێوان زانکۆکان دەستی پێ کرد

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2023-2024) بە شێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2023/7/22) تاکوو (2023/8/31) بەردەوام دەبێت.

گۆڤاری ئارۆ لە زانکۆی کۆیە وەکوو یەکەم گۆڤاری زانستی لە کوردستان ئیندێکسی ئیمپاکت فاکتەری بەدەستهێنا

گۆڤاری ئارۆ، بوو بە یەکەم گۆڤار لە هەرێمی کوردستان کە ئیمپاکت فاکتەر بەدەستبهێنێت و لە سەرووی ئەو شەش گۆڤارەی عێراقە کە ئەو ئیندێکسەیان وەرگرتووە. 

مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاو کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان / خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بڵاو کردەوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکانى کردەوە

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: کردنەوەى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانى وەزارەت لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەروەها زانکۆکە رۆڵێکى گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدانى خوێندنى پیەشەیی و زانستە کردارییەکان.

سەنتەرى هواوى ئەکادیمى سەپۆرت لە زانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە

وەزیرى خوێندنى باڵا بەڵێنى بە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دا بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو کاردەکەین بۆ ئەوەى زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى لە زانکۆکان بۆ کوڕان و کچانمان بڕەخسێنین.

وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەنجامى راوندى دوەمى تواناسازى نیشتمانى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆراى پەسەند کرد

وه‌زیرى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سەرکەوتنى گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی راوندى دوەمى تواناسازى نیشتمانى خوێندنی دبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دكتۆراى له‌ زانكۆ حکومیەكانی كوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) ڕاگەیاند.

لە ڕۆژانى داهاتوودا ئەنجامە بەراییەکانى ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنرێن

بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارکردن لەسەر پڕۆسەى خاڵبەندى پێشبرکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی خوێندنى باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە دیوانى وەزارەت بەردەوامەو وابڕیارە لە داهاتوییەکى نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوپێوی زانستییانەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری کوردستان ئەنجامدەدات

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: پرۆگرامەکانی خوێندن لەبەر ڕۆشنایی روپێوی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری دادەڕێژینەوە، بەوهیوایەی دەرچوانمان باشتر ئامادە بکەین بۆ پێشبڕکێی بەدەستهێنانی هەلی کار.