Skip to the content

قوتابى وخوێندکارانى دەرەوەى وڵات لە وەرگرتنى خەرجى پشکنینى کۆرۆنا دەبەخشرێن

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دواى هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بەتایبەت لێژنەى باڵاى ڕوبەڕوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا، بە سوپاس و پێزانیەوە وەزارەتى تەندروستى نوسراوى پێویستى ئاراستەى سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان کردوە تیایدا بڕیاردراوە بە لێخۆشبونى خوێندکاران و قوتابیان لە وەرگرتنى خەرجى پسولەى پشکنینى تاقیگەیى بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا لە فرۆکەخانەو دەروازە سنورییەکان، بەمەرجێک بەڵگەنامەیەک کە قوتابى بونى لە دەرەوەى وڵات پشتڕاست بکاتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاسى وەزارەتى تەندروستى و سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان دەکات بۆ هەوڵەکانیان و کارئاسانى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن.

بۆ بینینی نوسراو کلیک لێرە بکە: نوسراو