Skip to the content

ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-بەمەبەستى پێدانى دەرفەتى زیاتر بۆ پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکانیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،فەرمانگەى پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان، بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بۆ ماوەى یەک هەفتە واتە لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٠/١١/٥) وە تاکو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)کردنى ئۆفەرى زانکۆکانى دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بەمەرجێک ئۆفەرەکە لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) واتە پێش ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئەو ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.

هەر لە ئاگەدارییەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت پێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەستپێبکات.

هەروەها پێویستیشە پێشکەشکار بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) وەرگرتوە، وەکو (ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبر).

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
٢٠٢٠/١١/٥