Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکی زانکۆی کۆیە ڕادەگەێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى زانکۆیی کۆیە ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکات

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:

1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2. نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:
· ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

· دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠/٦/٢٠٢١) ڕۆژى (یەک شەممە) دەبێت .

· پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

· هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت .