Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى ژمارەیەک زانکۆ ڕادەگەێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى (6) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت .

پۆستەکان:

1- سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر
2- سەرۆکى زانکۆى سۆران
3- سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى
4- سەرۆکى زانکۆى دهۆک
5- سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک
6- سەرۆکى زانکۆى زاخۆ
7- سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:

1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:

1- هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لەیەکێک لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان.
2- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لەبەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

• دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 2021/3/16 ڕۆژى (سێشەمە) دەبێت.
• پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
• هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.