Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریا ڕاگەیاند

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو کورسى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریا بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بوارى (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان، بەرێوەبردنى گشتى) ڕادەگەیەنێت، بەمەبەستى خوێندنى ماستەر کە دواین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣١/٥/٢٠٢١).

مەرجەکانیش بەم شێوەیەى خوارەوەن:
ماستەر:
1. پێشکەشکار پێویستە فەرمانبەر بێت لە دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3. پێشکەشکار پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت. بەڵام ئەو پێشکەشکارانەى ئەنجامەکانیان بە پلەى (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب یا لە سەر ١٠٠ نییە) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
4. تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە ٤٥ سال زیاتر بێت.
5. پێویستە پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە (TOEFL) و ئایلتس و پی تی ئی بێت. خشتەی بەراوردکاری تێستی زمان هاوپێچە.
6. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.
7. کاندیدی سەرکەوتو، لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
8. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریا پشتگیری دارایی دەکرێت، وەک ئەوەی کە لە ماڵپەری زەمالەکە دەستنیشان کراوە.
9. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣١/٥/٢٠٢١) بەڵام دۆکیومێنتەکان تەنها رۆژانی (٣٠ و ٣١)/٥/٢٠٢١ وەردەگیرێت.
10. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن:
https://www.kdischool.ac.kr/...

تێبینی:
فۆرمی تایبەت بەم زەمالەیە لەگەڵ تەواوی دۆکیۆمێنتی پێویست بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان ڕەوانە دەکرێت تا نیوەرۆی رۆژی (٣١/٥/٢٠٢١) بەم شێوەی خوارەوە:
ـ تەواوی دۆکیۆمێنتەکان بە دوو فایل (یەکێکیان بۆ وەزارەت و ئەویتریان بۆ لایەنی کۆریا) پێشکەش بە وەزارەت بکرێت.

ـ فایلی لایەنی کۆریا:
فۆرمی زەمالەکە لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە ماڵپەڕی زەمالەکە هاتووە. بە هاردکۆپی و سۆفتکۆپی (بە شێوەی سی دی)

ـ فایلی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا:
1. فۆرمی زەمالەکە لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە ماڵپەری زەمالەکە هاتوە.
2. لاری نەبونی شوێنی کارکردنی پێشکەشکار.
3. پوختەی ڕاژەی پێشکەشکار کە تیایدا بەڕونی ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای دوایین بڕوانامە تیایدا دیاری کرابێت.
4. بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی.
5. توانستی زمانی ئینگلیزی (تۆفل یا ئایلتس یا پی تی ئی)
6. وێنەی پاسپۆرت

تێبینی:
سەبارەت بە فایلی وەزارەت، پێویستە تەواوی بەڵگەنامەکان بە دوو فایل (رەسەن و کۆپی) پێشکەش بە وەزارەت بکرێت.

www.kdischool.ac.kr

https://www.kdischool.ac.kr.