Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست لە زانکۆی کۆیە ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەيەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:
- ڕاگری فاکەڵتی پزیشکی گشتی
- ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش

مەرجەکان:
1) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2) ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3) خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
 
تێبینیەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ، بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2022/1/25) ڕۆژى (سێ شەممە) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژو کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ لیستى هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گۆڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

https://forms.gle/x8gAdP6fc8ZVvE6J8