Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆزدە پۆست لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەیه‌نێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سه‌ڵاحەدین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیه‌نێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:
١) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
٢) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
۳) یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری قوتابیان
٤) ڕاگرى کۆلێژى زانست
٥) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری
٦) ڕاگری کۆلێژی زمان
۷) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان
٨) ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری
٩) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە
١٠) ڕاگری کۆلێژی یاسا
١١) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکان
١٢) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
١٣) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان
١٤) ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان
١٥) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە
١٦) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مەخموور
١٧) ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان
١٨) ڕاگری کۆلێژی ڤێتێرنەری
١٩) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
- ڕاگری کۆلێژی ڤێتێرنەری پێویستە بەکالۆریۆسی لە ڤێتێرنەری هەبێت.

تێبینیەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ( ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢) ڕۆژى (چوار شەممە) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

https://forms.gle/Bwzk82C3xNGxVytA6