Skip to the content

پێداچوونەوە بە ئەرک و کارى سه‌نتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆکان دەکرێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢بە سەرپەرشتی د.خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و، سەرپەرشتیارى بەڕێوەبەرایەتى سه‌نتەرەکانى گەشەپێدانى کار لە وەزارەت و، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری سه‌نتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە زانکۆکان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی ئەرک و کارى سه‌نتەرەکان کرا.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوه‌بەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وتەیەکدا جەختى لە گرنگی پێداچوونەوە بە پەیکەرى سه‌نتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆکان کرد و، وتی: دەبێ پێکهاتەى سه‌نتەرەکان ڕەنگدانەوەى پێداویستى قۆناغەکە و داهاتووى کار بێ لە کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی پێداچوونەوە بەئەرک و کارى سه‌نتەرەکان و پەیکەر و پێکهاتەى سه‌نتەرەکان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بیروڕایان خستەڕوو، هەروەک چەند پێشنیازێکیشیان بۆ داهاتووى کارى سه‌نتەرەکان و پێکهاتەکەى خستەڕوو.