Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە  زانکۆى کۆیە بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

- مەرجەکان:
هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

- تێبینیەکان:
· ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە  دیدو بۆچوون و بەرنامەى کاری  خۆى پێشکەش بکات بۆ  بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
· زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
· دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (29/5/2022) ڕۆژى (یەک شەممە) دەبێت.
· پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
· ئەوەی ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت  دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.