Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣٠) دەرفەتى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە هەنگاریا ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤ ) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە ئەو وڵاتە (٣٠) دەرفەتى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت. بەم شێوەیەى خوارەوە:

ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بروانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە. بەڵام سەبارەت بەم بەرێزانەی کە دانەمەزراون لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە کەفالەیەک بە بری (٥٠٠٠٠٠٠٠) پەنجا ملیۆن دینار کەمتر نەبێت پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات لە کاتی داواکردنی دۆکیومێنتەکان.
  • خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:

جۆری تاقیکردنەوە

IELTS

TOEFL (IBT)

Pearson Academic (PTE)

5

59

52

5.5

66

59

6

73

67

6.5

80

70

7

88

74

7.5

96

78

8

104

82

8.5

112

86

9

120

90

تێبینی:

  • کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بەسەر نەچوبێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى لە هەمان بوار بێت).
  • ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  • کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • لەکاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بری نزیکەی (١٠٣) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن).
  • دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٦/١/٢٠٢٣)
  • بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: stipendiumhungaricum.hu

تێبینی:

  • وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردووە: واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە دواجار لە لایەن وەزارەتەکەمان کاری لە سەر ناکرێت:

Study programme 2023-2024

Study level

Branch of science

Computer Science Engineering

MA

Computer Science and Information Technology

Public Policy and Management

MA

Economic Science

Economic Analysis

MA

Economic Science

Cultural Anthropology

MA

Social Science

Environmental Science

MA

Natural Science

Film Studies

MA

Arts and Humanities

Archaeology

MA

Arts and Humanities

Physiotherapy

MA

Health Science

Advanced Practice in Nursing

MA

Health Science

Rural Development Engineering (Gödöllő)

MA

Agricultural Science

Food Safety and Quality Engineering

MA

Agricultural Science

Petroleum Engineering

MA

Engineering Science

Philosophy

MA

Arts and Humanities

 

  • پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
  • دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (٥)ی سالی ٢٠٢١ کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
  • ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆیی یا دەرەوە بکات.
  • هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.
  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

-      دکتۆرا:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەلام سەبارەت بەم بەرێزانەی کە دانەمەزراون لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە کەفالەیەک بە بری (٧٥٠٠٠٠٠٠) حەفتاو پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات لە کاتی داواکردنی دۆکیومێنتەکان.
  • بەلام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەل وەزارەت واژۆیان کردووە.
  • خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL)(وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە):

جۆری تاقیکردنەوە

IELTS

TOEFL (IBT)

Pearson Academic (PTE)

5

59

52

5.5

66

59

6

73

67

6.5

80

70

7

88

74

7.5

96

78

8

104

82

8.5

112

86

9

120

90

 

تێبینی:

  • کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بە سەر نەچو بێت.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  • ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  • کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • لە کاتی داوا کردنی بەلگەنامەکان لە لایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٣٣١- ٤٢٥) یۆرۆی وەک دەرمالەی مانگانەپێدەدرێت، هەروەها و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی  ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن)
  • دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٦/١/٢٠٢٣)
  • بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن: stipendiumhungaricum.hu
  • وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردوە:

Study programme 2023-2024

Branch of science

Doctoral School of Architecture [Arts]

Arts

Doctoral School of Mathematics and Computer Science

Natural Science

Doctoral School of Electrical Engineering [Engineering Science]

Engineering Science

Doctoral School of International Relations and Political Science [Social Science]

Social Science

Doctoral School of Environmental Sciences [Natural Science]

Natural Science

Doctoral School of Biology [Natural Science]

Natural Science

Doctoral School of Psychology [Arts and Humanities]

Arts and Humanities

Doctoral School of Philosophy [Arts and Humanities]

Arts and Humanities

Doctoral School of Public Administration Sciences [Social Science]

Social Science

Doctoral School of Military Sciences [Social Science]

Social Science

Doctoral School of Military Engineering [Engineering Science]

Engineering Science

Doctoral School on Safety and Security Sciences [Engineering Science]

Engineering Science

Doctoral School of Plant Sciences [Agricultural Science] (Gödöllő)

Agricultural Science

Doctoral School of Environmental Sciences [Natural Science] (Gödöllő)

Natural Science

Doctoral School of Animal Biotechnology and Animal Science [Agricultural Science] (Gödöllő)

Agricultural Science

Doctoral School of Mechanical Engineering [Engineering Science] (Gödöllő)

Engineering Science

Doctoral School of Dental Sciences [Health Science]

Health Science

Doctoral School of Molecular Cellular and Immune Biology [Health Science]

Health Science

Doctoral School in Management Sciences and Business Administration [Social Science]

Social Science

Doctoral School of Law [Social Science]

Social Science

Doctoral School of Multidisciplinary Medical Scienses [Health Science]

Health Science

Doctoral School of Mental Health Sciences [Health Science]

Health Science

Doctoral School of Veterinary Science [Agricultural Science]

Agricultural Science

 

 

 

  • پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.
  • دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریا، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (٥) ی سالی ٢٠٢١، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
  • ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا داوای دواخستنی خوێندنەکەی بکات یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی بالای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.
  • هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.
  • لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لە رێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.