Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشوور ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانى ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتى کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگیی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی کۆریای باشوور (KDI School)، زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرای لە بوارەکانی (سیاساتى گشتى, سیاسەتەکانى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور تەرخان کردووە.

بۆیە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions/

ماستەر:
• پێشکەشکار پێویستە فەرمانبەر یان مامۆستا بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥% کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 
• داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت.

دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت.

پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.

• تێبینی:

• ئەم لینکەی سەرەوە تاوەکوو ڕێکەوتى (١٩/٤/٢٠٢٣) کارا دەبێت.
• هەر کەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
• تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.