Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا ڕادەگەیێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی(ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى ٢٠٢٣ رادەگەیێنێت.
هەرکەسێک مەرجەکانی خوارەوەى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، داوکاریش لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە تاکو (٢٠/٢/٢٠٢٣) دەبێت بۆ سەرچاوەى زەمالەکە:
https://www.turkiyeburslari.gov.tr/

تێبینی: وەزارەتەکەمان تەنها پشتگیری و پرۆسێسی هەردو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

١. ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
https://www.turkiyeburslari.gov.tr/

٢. دکتۆرا:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی ماستەرى لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:
https://www.turkiyeburslari.gov.tr/

تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.