Skip to the content

خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان پلەی دوەم لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست دێنن

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خەڵات و ڕێزلێنانی پێشکەش بە خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە لە پێشبڕکێی هواوی (ICT) بەشداریان کردوە و پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئارام محمد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی لە نوێنەرانی کۆمپانیای هواوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و قوتابیان و خوێندکارانی پێشبڕکێی (ICT) کرد.
لەو پێشبڕکێیەدا لە هەرێمى کوردستان هەریەک لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و پۆلیتەکنیکی هەولێر و لوبنانی فەرەنسی بەشداربون و تیمێک لە بەشداربووان پلەی دووەم و ئەوانی تریش پلەی حەوتەمیان بەدەستهێناوە، لە هەردوو تیمەکەشدا لە کۆى شەش خوێندکار چواریان خوێندکارى زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن.

لە دیدارێکدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستخۆشی لە براوەکان کرد و هیوای خواست لە داهاتوودا بە پلەی باشتر نازناوی گەورەتر بۆ هەرێمى کوردستان بەدەست بهێنن.

لەکۆتایشدا د. ئارام محمد قادر خەڵات و ڕێزلێنانی پێشکەش بە خوێندکاران و قوتابیانی بەشدار بوو لەو پێشبڕکێیە کرد و سوپاس و دەستخۆشیشی ئاراستەى تیمى مامۆستایان و زانکۆ بەشدارەکان کرد.