Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا یازدە پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت.

پۆستەکان:
١) هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن کارگێرى و دارایی
٢) هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن زانستى
٣) هاریکارێ سەرۆکێ زانکویێ بۆ کاروبارێن قوتابیان
٤) راگرێ فاکولتیا زانست 
٥) راگرێ کولیژا کارگێرى و ئابووری
٦) راگرێ فاکولتیا زانستێن مرۆڤایەتی
٧) راگرێ کولێژا ئەندازیارى
٨) راگرێ کولێژا پزیشک
٩) راگرێ کولێژا پەروەردا بنیات
١٠) راگرێ فاکولتیا پەروەردە
١١) بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرێ توێژینەوەی زانستى

مەرجەکان:
١) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
٢) نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣) خزمەتى زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینییەکان:
١) ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
٢) زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
٣) دواکات بۆ پێشکەشکردنى سیڤىیەکەى، پوختەى ڕاژەکەى، یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان و کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2023/1/23)، ڕۆژى دووشەممە لەم بەستەرە (https://forms.gle/mydY6R6xMt2eVeGfA ) دەبێت.
٤) پێویستە پێشکەشکار پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.
٥) هەر بەڕێزێک لە جاری یەکەم سیڤی پێشکەش کردووە، پێویست ناکات جارێکى دیکە سیڤی پێشکەش بکاتەوە.