Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنانى جۆرا و جۆر لەسەر ئەرکى حکومەتى هۆڵەندا بەناونیشانى (The Shiraka Training Programme) ڕادەگەیەنێت.

هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری لە کۆرسەکانی هەیە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بەسەرچاوەی کۆرسەکان بکەن:
https://www.shiraka.nl/en/courses

کۆرسی راهێنان
بۆ کۆرسەکانی ڕاهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نییە، بەڵام کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆى بهێنێت، ئەوکات وەزارەتەکەمان دەتوانێت پشتگیری کاندیدبوونى بکات.

تێبینی
- بۆ زیاتر زانیاری تکایە لینکی کۆرسەکان بە وردی بخوێنەوە.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- ئەگەر پێویستی بە پشتگیری وەزارەت هەبێت، وەزارەتەکەمان ئەو کاتە پشتگیری دەکات کە لەلایەن فەرمانگەکەی پێشکەشکار بە فەرمی پشتگیری بکرێت.