Skip to the content

وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازی لە وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان کرد

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، بەشداری ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و رێزگرتن لە کلتوور و بەهاکانى پێکەوە ژیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، کورتەیەکى لەبارەى رۆڵى پێکهاتەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان خستەڕوو.

لەلایەن خۆیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا توێژینەوەى زانستى، دوپاتیکردەوە بەشداریکردنی ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی وگەشەپیدانی کلتووری و کۆمەڵایەتی سەرجەم پیکهاتەکان.
د.ئارام محەمەد، هەموو هاوکارى و کارئاسانییەکى وەزارەتی بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغەکانى خوێندن دوپاتکردەوە و پشتیوانیشى دەربڕى بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى بەشەکانى خوێندنى تایبەت بە پێکهاتەکان لە زانکۆکانى کوردستان بەمەبەستى پەرەپێدان و بوژانەوەى زیاتریان.