Skip to the content

بڵاوکراوەکان

 

پۆست دکتۆرا

(كۆنوسى هەمواركراو)ى ليژنەى پێكهێنراو بەپێ ى فرمانى وەزارى ژمارە (ن/٨١١) لە(١١-٧-٢٠١٢) تايبەت بە پۆست دكتۆرا و مۆڵەتى توێژينەوە (ساباتيكەڵ)

ئاماژە بە برگەى(چوارەم-٢) لە كۆنووسى كۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت ژمارە (١٢) لەرێكەوتى(١٤-٨-٢٠١٢) كۆنوسى ليژنەى پێكهێنرا و تايبەت بەخوێندنى پۆست دكتۆرا (post Doctorate) و مۆڵەتى توێژينەوە (Sabbatical Leave) پەسند كرا لەلايەن ئەنجومەنى وەزارەتەوە بەم شێوەيەى خوارەوە:

1. هەردوو بابەتى خوێندنى پۆست دكتۆرا (Post Doctorate) و مۆڵەتى توێژينەوە (Sabbatical Leave) بەشێوازى خۆتەرخان كردنى زانستى (التفرغ العلمى)، كە ئاماژەى پێكراوە لەبڕگەكانى (٢) و(٣) ماددەى (٩) ياساى ژمارەى (٢٣) ياساى خزمەتى زانكۆيى (قانون الخدمة الجامعية) بۆ ساڵى 2008 مامەڵەيان لەگەڵ بكرێت.
2. ئاماژە بە بڕگەى چوارەم لەماددەى (٩) هەمان ياساى سەرەوە كە دەقەكەى بەم شێوەيە (يصدر الوزير تعليمات تنظيم الأمور المتعلقة بالتفرغ العلمي) واتە (وەزير رێنمايى رێكخستنى كاروبارى تايبەت بە خۆتەرخانكردنى زانستى بە فەرمانى وەزارى دەردەكات)
3. دواى تاوتوێكردنى رێنماييەكان كە ئێستا پەيڕەو دەكرێت و بە فەرمانى وەزارى ژمارە(٣/١٨٨٧٨) لە (٢٧-١٠-٢٠٠٩) بريارى لێدراوە لەلايەن سەرۆكايەتى ئەنجومەنى وەزيران /سەرۆكايەتى ديوان بەنوسراويان ژمارە (١٥٩١٥) لە (٨-١١-٢٠٠٩) ، وە رەچاوكردنى پێشنيارەكانى سەرۆكايەتى زانكۆى سەلاحەدين بەنوسراويان ژمارە (٩٤٧٩) لە(٢-٦-٢٠١٢) ، ليژنە راسپاردە دەكات كە جگە لە ناوەڕۆكى بڕگەكانى (٢) و (٣) ماددەى (٩) لەسەرەوە ئەم رێنماييانەى خوارەوە جێبەجێ بكرێت:

خوێندنى پاش دكتۆرا (Post Doctoral)
1. ماوەى توێژينەوە بريتى دەبێت لە (١-٢)ساڵ.
2. پێشكەشكار دەبێ خاوەنى بڕوانامەى دكتۆرابێت و (٢) ساڵ خزمەتى زانكۆيى هەبێت دواى دكتۆرا لە يەكێ لە زانكۆكان يان دەستەكانى هەرێمى كوردستان.
3. هەبوونى سەرپەرشتيارى دەرەكى لە زانكۆ بيانيەكە كە توێژينەوەى تيادا ئەنجام دەدرێت.
4. هەمان خاڵەكانى سەرەوە (٥-٩)ڕەچاو دەكرێت.

لايەنى داراييەكان بۆ هەردوو بابەتى (Sabbatical Leave and Post Doctorate)
1. بۆ هەردوو بابەتى سەرەوە ، نێردراو موچەي تەواوى خۆى وەردەگرێت لەگەڵ دەرماڵە جێگيرەكان.
2. خەرجكردنى دەرماڵەى خوێندن لەدەرەوەى ووڵات بە پێى گروپى ووڵاتەكان (جۆرى AوB) بەپێى رێنماييە داراييەكانى بەرنامەى تواناسازى مرۆيى.
3. كرێى هاتوچۆ تەنها بۆ يەكجار (بە شێوەيەكى بڕاوە- مقطوع) خەرج دەكرێت.