Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە .
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە .

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان