Skip to the content

هەواڵەکان

قۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دادی کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەتی داد، پێشوازی لە هاکان کاراچای قۆنسۆڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

وەزیری داد پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد

ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فرسەت ئەحمەد لە دیوانی وەزارەتی داد پێشوازی کرد لە د.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندێکی یاوەری کە لە ژمارەیەک ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پێک هاتبوو .

وەزارەتی داد ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەی فەرمی "وەقایعی کوردستانی" بڵاوکردەوە

رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەکات، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی داد، ژمارە (261)ی رۆژنامەی (وەقایعی کوردستانی) بڵاوکردەوە.

وەزیری دادی عێراق سەردانی وەزارەتی دادی هەرێمی کرد

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 وەزیری دادی فیدراڵی عێراق، دادوەر سالار عەبدولستار، بەیاوەری دکتۆر دیندار زێباری، بەرپرسی نووسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەردانی وەزارەتی دادی کرد و لەلایەن شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی داد، پێشوازی لێکرا.