Skip to the content

وەزیری داد و قونسوڵی تورکیا رەوشی هاووڵاتیانی تورکیای نیشتەجێی هەرێم و کارە یاساییەکانیان تاوتوێ کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان – عێراق (GOV.KRD) - رۆژی دووشەممە ١٩کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد مەولوود یاقووت، قۆنسوڵی گشتی نوێی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد.
 
وەزیری داد و قونسوڵی تورکیا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و رەوشی هاووڵاتیانی تورکیای نیشتەجێی هەرێمی کوردستان و کاری یاسایی کۆمپانیا تورکییەکان لە هەرێم و باشتر راییکردنی مامەڵە و کارەکانیان تاوتوێ کرد.
 
لە هەمان کاتدا وەزیری داد، بەبۆنەی دەست بەکاربوونییەوە لە پۆستە نوێیەکەی پیرۆزبایی لە محەمەد مەولود کرد ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە بواری یاسایی لە نێوان هەردوولا.