Skip to the content

٥٩ دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی سوێندی یاساییان خوارد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرسەت ئەحمەد، و بریکاری وەزارەتی داد، شیلان عارف، و دادوەر، ئازاد خۆشناو، سەرۆکی داواکاری گشتی و دادوەر، عوسمان یاسین، بەڕێوبەری پەیمانگەی دادوەری و ، دادوەر سیروان کەمال، بەڕێوبەری پێشووی پەیمانگەی دادوەری، و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگەی دادوەری، دەرچووانی خولی سێیەمی پەیمانگەی دادوەری،  لە دیوانی وەزارەتی داد، وێنەی دەرچوونیان گرت، پاش ئەوەی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە لە بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، سوێندی یاساییان خوارد، ژمارەی قوتابیانی  خولی سێیەم (٥٩) قوتابی بوو، کە (٤٧)یان بوونە دادوەر و (١٢)شیان وەکو ئەندامی داواکاری گشتی، دەستبەکاربوون. 
لەناویاندا ٢٩ ئافرەت هەن، کە نۆزدەیان دادوەر و  دەکەی تریان ئەندامی داواکاری گشتی دەست بەکاربوون.