Skip to the content

دوو ژمارەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو ژمارە (281) و (282)یڕۆژنامەی "وەقایعی کوردستان" ی بڵاوکردەوە،  ڕۆژنامەی  "وەقایعی كوردستان" ڕۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن وەزارەتی دادەوە بڵاو دەکرێتەوە . 
لە ژمارە (281) دا، یاسای ژمارە (1) ی 2022ی تایبەت بە پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان و یاسای هەمواری یەکەمی وەزارەتی کارەبا، بڵاوکراونەتەوە، هەروەها بڕیاری ژمارە (١٩)ی ٢٠٢٢ ی ئەنجوومەنی دادوەریی تایبەت بە پێکهێنانی دادگای گومرگی، و بڕیاری ژمارە (٢٠) یان تایبەت بە دیاریکردنی ڕۆژی ١٦ی کانوونی دووەم، وەکو "ڕۆژی دادوەری لە هەرێمی کوردستان" وبڕیاری ژمارە (٢٢)ی تایبەت بە هەڵوەشانەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیش بڵاوکراونەتەوە.
لەو ژمارەیەدا ژمارەیەک ڕێنمایی و بەیان بڵاوکراونەتەوە کە لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵی ٢٠٢٢دادەرچوون . 
بەهەمان شێوە لە ژمارە (282)ی ڕۆژنامەی "وەقایعی کوردستان"یشدا یاسایەک و بڕیارێک و سێ ڕێنمایی، و(بەیان)ێک بڵاوکراونەتەوە، یاساکە یاسای ژمارە (٢)ی ٢٠٢٢ە، کە یاسای( چەک)ە لە هەرێمی کوردستان، بڕیارەکەش بە ژمارە ١٤٥ی ٢٠٢٢ کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، و تایبەتە بە هەڵپەساردنی وەرگرتنی ڕەسمی باج و گومرگی و کارکردن بە مەرجی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئاژەڵ، سێ ڕێنماییەکەش لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە دەرچوون، هەمان ژمارە بەیانی ژمارە (١)ی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ئەوقافیشی تیادایە .