Skip to the content

وەزارەتی داد ڕاسپاردەکانی دووەمین کۆنگرەی زانستی ڕاگەیاند

هەولێر، هەرێمی کوردستان – عێراق، (GOV,KRD) - وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی کارەکانی دووەمین کۆنفرانسی زانستی ناوەندی توێژینەوەی یاساییوەزارەت، کۆمەڵێک ڕاسپاردە ڕادەگەیەنێت.
ڕاسپاردەکان بە مەبەستی زیاتر پێشخستنی بواری مافەکانی پزیشکان و نەخۆشەکانە ، و بۆ دانانی بنەمای یاسای نوێیەکە بگونجێتلەگەڵ ئەو ڕەوشە تەندروستییەی کە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بە جێیهێشتووە. 
دانانی بنەمای یاسایی تایبەت، بۆ گرێبەستی چارەسەریی  پزیشکی، و دانانی ماددەیەکی نوێ لە یاسای پزیشکان، کە پزیشکانپێبەند بکات، بۆ ڕێکلام کردن نەخۆشەکانیان بەکارنەهێنن. دانانی یاسەیەک بەناوی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی کە هەمووفەرمانبەرانی بوارەکە بگرێتەوە، لە ڕێزی پێشەوەی ڕاسپاردەکاندان .  
هەرلەوبارەیەوە دووەمین کۆنفرانسی زانستی وەزارەتی داد رایسپاردووە کە ژمارەیەک بڕگەی نوێ بۆ بنەماکانی ڕەفتاری پزیشکیزیاد بکرێت کە شەفافیەتی زیاتر بە مامەڵەکانی پزیشکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان بدات،کۆنفرانس، هیواشی خواستووە کەیاسادانەری عێراقی بە یاسا مافی ئەو کەسانە دەستەبەر بکات کە بە هۆی ڤاکسینەوە زیانمەند دەبن و مافی دەسڕاگەیشتنیان بەدادگەریی مسۆگەر بکات . 
لە لایەکی دیکەوە دووەمین کۆنفرانسی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی داوای کردووە، بە یاسا سندووقی نیشتیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە دابنرێت کە بە هۆی ڕووداوە پزیشکییەکانەوە زیانمەند دەبن . 
بە یاسا ڕێکخستنی دەستەبەرکردنی تەندروستی و سندووقەکانی گرەنتی و دانانی بنەمای یاسایی بۆ ئەوەی بزانرێت کە تا چەندڕێگە دەدرێت بە بەکارهێنانی دەرمانی وەهمی لە ئەزموونە پزیشکییەکان و لە چارەسەرییە پزیشکییەکاندا، لە ڕاسپاردەکانی دیکەیکۆنفرانسەکەن . 
جێی بیرهێنانەوەیە، ڕۆژی ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٢، ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد، دووەمین کۆنفرانسی زانستی بەڕێوە برد،  لەژێر دروشمی (ئەرک و مافەکانی پزیشکان، لە تەرازووی دادیدا، لە واقعی ئەزموونی پەتای کۆرۆناوە) بوو, تیایدا ژمارەیەکپسپۆڕی یاسایی و تەندروستی و پزیشک لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیمارات و بەحرەین و وڵاتانی تری جیهان بەشداربوون .